سه‌شنبه، دی ۰۹، ۱۳۹۹

 




کومەلی زانیاری تازە لەکارەساتی دەروازەی کویە وتاوانی یەکیەتی نیشتمانی،

سپاس بو بەڕیز شوانە عەتائی کەبوخوی لەو کارەساتەدا برینداربوو،

ڕووداوە مێژوییەکان وەک خۆی بۆ نەوەی داهاتوو باس بکەین

دەمێکە بوو بەهیوا بووم چۆنیەتی ڕووداوی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٧٦ی هەتاوی دەروازەی کۆیە و شەهیدبوونی پێنچ تێکۆشەری ڕێگەی ڕزگاریی گەل و نیشتمان بە ناوەکانی: مەنسوور فەتاحی، مەنسوور ناسری، یەدوڵڵا شیرین سوخەن، ڕەفعەت حوسێنی، ساما ل ئێسماعیلزادە باس بکەم کە ئەم ماوە بەهۆی هەندێ باسی سەر سۆشیالمیدیا ناچار بووم زووتر هەندێ ڕوونکردنەوەی پێویست لەم بارەوە بێنمەئاراوە.

لە ڕوژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی کاتێک هاوڕێیانی کۆمیتەی پاوە و بانە بڕیار دەدەن لە شاری سلێمانییەوە بەرەو بنکەی دەفتەری سیاسی لە شاری کۆیە بۆ بەشداریی لە پلۆنۆمی حزبی دیموکرات بڕۆن، لەو ڕۆژەدا ئێمە بە دوو ئوتۆمبێلی برازیلی بەرەو کۆیە کەوتێنەڕێ.

ئێمە بەیانی زۆر زوو خۆمان ئامادە کرد و ڕێکەوتین، لە تاسلووجەوە کە تێپەڕین کادیرێکی کۆمیتەی پاوە بەناوی "جەلال" کە شۆفێری یەکێک لە ئوتۆمبێلەکان بوو، بەمەودای چەندسەد مەترێک لە پێش ئوتۆمبێلەکەی ئێمەوە بوو کە لەناکاو بەبیانووی خراپبوونی ئوتۆمبێلەکەی لە جادە ڕاوەستا و ئێمەش ڕاوەستاین بزانین چ بووە.

زۆری پێ نەچوو ئوتۆمبێلێک لەو جادە خەڵوەتە بەیانییە زووە، بە بەردەمماندا تێپەڕی و ئێمە زۆر وشیارانە ئاگەداری خۆمان بووین و بەوردی نێزیکبوون و دوورکەوتنەوەی ئوتۆمبێلەکەمان سەیر کرد کە "جەلال" وتی ئوتۆمبێلەکەی کێشە تەکنیکییەکەی چارەسەر بووە و دەتوانین درێژە بە ڕێگەی خۆمان بدەین.

بۆ من ئێستەش جێی پرسیارە بۆ لەو کاتەدا جەلال بەبیانووی خراپبوونی ئوتۆمبێلەکەی لە جادە ڕاوەستا؟؟ لە کاتێکدا بۆ سەفەرێکی وەها گرنگ هەموو ئامادەکارییەکان و سرویسکردنی ئوتۆمبێلەکە پێشتر کرابوو. مەئموریەتێکی ئاسایی نەبوو ئێمە چەند ئەندامی سەرکردایەتیمان لەگەڵ بوو کە بەرەو پلۆنۆمی کۆنگرە دەڕۆشتین. بۆ هەر ئەو جارە وەستاین و زوو گرفتی تەکنیکی ئوتۆمبێلەکە چارەسەر بوو؟؟؟ لە هەمان ڕۆژدا هاوڕێیانی حزبی لە بازیانەوە واتە کۆمیتەی کرماشان و سنە و مەریوان و مەڵبەندی دوو، لە ڕێگەیەکی ترەوە بەرەو کۆیە ڕۆشتبوون و ئەوان بە سڵامەت گەیشتبوون و تووشی هیچ جۆرە کێشە و گرفتێک نەهاتبوون.

چارەسەربوونیی کێشەی ئوتۆمبێلی جەلال و دەستگرتن بەسەر ئوتۆمبێلی ئیتلاعات

پاش ئەوەی گەیشتینە نێزیک خەلەکان ئوتۆمبێلی جەلال کە لە پێش ئێمەوە بوو هەر کە تێپەڕی، ئوتۆمبێلەکەی ئیتلاعات _کە دوایی زانیمان " قودرەتی" و چەند جاشێکی ڕێژیم وەک عەبووسێزدە و حاسلەشێت_ لەو شوێنە بۆ لیدانی ئێمە لەبۆسەدا بوون. ئوتۆمبێلەکەی ئێمەیان لە هەموولایەکەوە وەبەر دەسڕێژی خۆیان دا. ئێمەش خۆمان لە ئوتۆمبێلەکە فڕێدایە دەرەوە و لەگەڵ ئەو تاقمە کە بەسەر دوو گرووپ دابەش بوون، گرووپی یەکەم دیاریکرابوون کە تەقە لە ئێمە بکەن، گرووپی دووهەمیش ئەرکی ئەوەیان پێ ئەسپێردرابوو ئەگەر ئێمە وەبەر دەسڕێژی گرووپی یەکەم کەوتین ئەوانیش بۆ دڵنیابوون، دوافیشەکمان پێوە بنێن.

هەر بۆیە لە دوای خۆفڕێدانمان لە ئوتۆمبێلەکە، ڕوڵەکانی دیمۆکرات بەوپەری ئازایەتی و فیداکارییەوە بەتایبەتی شەهیدان مەنسووری فەتاحی و سەید مەنسووری ناسری سەنگەرمان لە تیرۆریستان گرت و لە شەڕێکی دەستەویەخە و قارەمانانەدا بۆ ماوەی پتر لە نیو کاتژمێر پاشەکشەمان پێکردن و سەنگەرمان پێچۆڵ کردن و ئوتۆمبێلێکی پڕ لە بەڵگەمان پێ بەجێهێشتن و لەپاش پشکنینی سەنگەرەکانیان جانتایەکی پڕ لە بەڵگەش کە هی بەرپرسی عەمەلیاتەکە بەناوی " قودرەتی" بوو و پێیان دەرباز نەکرا، ئێمە دەستمان بەسەرداگرت و لەو شەڕەدا بەخۆشییەوە هەموو هاوڕێیان سلامەت دەرچوون و بەشوێن بەکرێگیراوانیش کەوتین بەڵام نەمانتوانی بیاندۆزینەوە. ئیتر ئێمە ماینەوە و  ئەو ئوتۆمبێلەی کە بەیانی زوو لە چاوەڕوانی چاکبوونەوەی ئوتۆمبێلەکەی جەلالدا دیتمان کە پڕ بوو لە بەڵگەی زۆر گرنگی ئیتلاعاتی ئێران و خانووە تیمییەکانی و هەروەها ئەو کاسێتانەی " قودرەتی" لەگەڵ سیخوڕەکانی کردبووی، تۆمار کرابوون. لەم ماوەیەدا ئوتۆمبێلەکەی جەلال ئاوڕی لێمان نەدایەوە و دیار نەبوو کە بەڕاستی ئێستەش بۆ من زۆر جێی پرسیارە کە چۆن ئاگەی لەم تەقە و هەرایە نەبوو؟؟ بۆ وا بە تەئخیرەوە هاتەسەرمان؟؟؟

پاش کۆتایی شەڕەکە هاوڕێیان بڕیاریان دا بەرەو کۆیە درێژەی ڕێگە بدەین و نێزیک بە بیست خولەکێ لە دوای شەڕەکە لە کاتێکدا خەریکی قسەکردن بووین لەناکاو، لە شوێنێکی نادیارەوە تەقەمان لێ کرا و من و شەهید مەنسوور فەتاحی بەتوندی بریندار بووین. فیشەکێک بەر پێی من و فیشەکێکیش، کەمەر بۆ سەرەوە شەهید مەنسوور-ی پێکا کە دۆخی تەندرووستییەکەی وایلێکرد بەزەحمەت قسەی بۆ دەهات و زیاتر هەر بەئاماژەی دەست ئێمەی تێدەگەیاند کە "هەرچی زووتر بەرەوە نەخۆشخانەی حیزب وەڕێکەوین".

لەو کاتە هەستیارەدا شەهید مەنسوور ناسری بانگی جەلالی کرد هەرچی زووتر ئێمە کە بریندار بووین بگەیەنێتە نەخۆشخانە. لە وەڵامدا جەلال بەبیانووی ئەوەی جادە نائەمنە و من ناوێرم دەیهەویست خۆی لەو ئەرکە کە ئێمە گیانمان لە مەترسیدا بوو، بدزێتەوە. ئیتر من هەرچەند بریندار بووم و ئێش و ئازارێکی زۆرم هەبوو بە تووڕەیی و هەڕەشە لە جەلال ناچارمان کرد هەر بەو ئوتۆمبێلەی ئیتلاعاتییەکان کە دەستمان بەسەردا گرتبوو و جانتا ڕەشەکەی تێدا بوو، ئێمە بگەیەنێتە نەخۆشخانەی حیزب لە کۆیە. لە درێژایی ڕێگەش جەلال پێداگری دەکرد پیادە بن و ئوتۆمبێلەکە دابنێین کە من دوو جار چەکم لێکێشا.

کاتیک ئێمە گەیشتینە نێزیک دەفتەری سیاسی ئەوەی جێی سەرسووڕمان بوو چاوەڕوانیی ئازاد-ی عەلیباڵە بوو. ناوبراو کادیرێکی حزب بوو کە توانیبووی زۆر زیرەکانە خۆی لە ڕێبەریی حزب و بەتایبەت شەخسی سکرتێری گشتیی ئەوکات نێزیک بکاتەوە. ناوبراو قەرار بوو ئەمنیەت و کاروباری کۆنگرەی یازدە بگرێتەدەست و ئەگەر بەهۆی ڕووداوی هەڤدەی سەرماوەز و دەستگرتنمان بەسەر ئوتۆمبێلی ئیتلاعاتییەکانەوە نەبوایە، بێگومان کارەساتەکە زۆر گەورەتر دەبوو. ئازاد کە بە داوود بانگیان دەکرد لەو رۆژەدا بەتەنیا لە سەر ڕێگە ڕاوەستابوو و چاوەڕوانی گەیشتنی ئێمەی دەکرد. کاتێک ئێمە گەیشتینە دەفتەری سیاسی، ناوبراو بەپەلە دەستی دایە جانتا ڕەشەکەی " قودرەتی" کە هەڵیگرێت بەڵام خوالێخۆشبوو کاک چەکۆ زۆر بەتوندی بەگژیدا چوو و نەیهێشت ئازاد دەست بۆ جانتا ڕەشەکەی "قودرەتی" بەرێت. هەر لەو کاتەشدا پەلێک پێشمەرگەی ئازایان ئامادە کرد بۆ یارمەتیدانی هاوڕێیانی دیکەمان. ئەو پەلە پێشمەرگەیە وەڕێکەوتن، کاتێک دەگەنە شەهید مەنسوور ناسری، بەڕێزیان لە دوای سپاس و پێزانێن داوا لە پێشمەرگەکان دەکا بگەڕێنەوە بۆ دەفتەری سیاسی تەنیا داوا دەکات شەهید "یەدوڵڵای شیرین سوخەن لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە". بۆیە پێشمەرگەکان پێش شەهید مەنسوور و هاوڕێیانی دیکە دەگەڕێنەوە دەفتەری سیاسی لە کۆیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوای شەڕەکە "قودرەتی" و "عەبووسێزدە" و بەکرێگیراوەکانی دیکە خۆیان دەگەیەننە ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری دووکان و داوای یارمەتی لە بەرپرسانی یەکێتی دەکەن بۆ وەدەست هێنانەوەی ئەو بەڵگانە و جانتا ڕەشەکە، کە لە شەڕەکەدا کەوتووەتە دەست پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە کەوتوونەدەست، ئاسایشی دووکان پێوەندی بە بەرپرسانی سەرەوەی خۆیان دەکەن و داوای یارمەتیان لێ دەکەن و خەبەر بە جەلال تاڵەبانی دەدەن. ئەوێش دەستوور بە حاجی مەسیفی بەرپرسی پێشمەرگە و ئاسایشی دووکان و کۆیە دەکات کە دەست بەسەر ئوتۆمبێل و جانتاڕەشەکەی قودرەتیدا بگرن.

حاجی مەسیفی دەستبەکار دەبێت و ئەو پێشمەرگانەی سەیتەڕەی کۆیە دەگۆڕێ و کەسانی دیکە کە سەر بە ئاسایش و ئەمنیەتی خۆیان بوون لە دەروازەی کۆیە جێگیر دەکا و داوایان لێ دەکات ئوتۆمبێلەکەی ئیتلاعات لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات بستێننەوە.

کاتێک شەهید مەنسوور ناسری و پێشمەرگەکان دەگەنە سەیتەرەی دەروازەی کۆیە و بەدەستهەڵێنان سڵاو لە چەکدارەکانی یەکێتیی نیشتمانی دەکەن، جەماعەتی سەیتەرە وادەزانن ئەوە ئوتۆمبێلەکەی ئیتلاعاتی ئێرانە و هەڵگری بەڵگەکان و جانتا ڕەشەکەی "قودرەتی"یە، بۆیە لەناکاو لە هەموو لایەکەوە دەیاندەنەبەر دەسڕێژی فیشەک و لە ئاکامدا هەموو پێشمەرگەکانمان تیرۆر دەکەن.

"جەلال" کە ئێمە دەگەیەنێتە نەخۆشخانە و شەهید مەنسوور گیان لەدەست دەدا و منیشیان بۆ شوێنێکیتر گواستەوە، بەبێ ئەوەی چۆنیەتی کارەساتەکە ڕوون بێتەوە و بەرپرسان لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکەن، ناوبراو لەلایەن کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی حزبەوە خەڵات دەکرێ و ڕێزی لێ دەگیرێ بەڵام پاش ئەوەی من زانیارییەکانم دایە کۆمیتەی ئەمنییەت و هەندێ پرسیارم ورووژاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەرخستنی ڕاستییەکان پتر بۆ حزب ڕوونبۆوە؛ کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزب لە جەلال بەگومان دەبن و دەستبەسەری دەکەن و ئیتر درێژە بەپێشمەرگایەتی نادات و ئێستاشی لەگەڵ بێت لە شاری هەڵەبجە بە ئازادیی دەسووڕێتەوە کە بۆ من زۆر جێی پرسیارە؟؟؟ چونکە دەسوخەتی کاک چەکۆم ئێستەش لا ماوە کە بە من دەڵێ ئاگەداری خۆت بە چونکە ئێران پیلانی تیرۆرکردنتی هەیە.

لە کۆتاییدا من وەک شوانە عەتایی داوا لە بەڕێز کاک ئەحمەد پادگانی دەکەم کە ئەوکات جێگری بەرپرسی ئەمنیەتی حیزب بووە و زۆر بەباشی ئاگاداری تەواوی ڕووداوەکەیە لەمبارەوە ئیتر کاتی هاتووە بێتە سەرخەت و ڕوونکردنەوە بدات و ڕای گشتیی لە نەوتراوەکان ئاگەدار بکات با بۆ دواڕۆژی شۆڕشەکەمان ببێتە تەجروبە.

سڵاو لە کوردستان، سڵاو لە پێشمەرگە

شوانە عەتایی،

٢-١٠-٢٠٢٠

یکشنبه، آذر ۲۴، ۱۳۹۲

حاجی مەسیفی: سوئی تەفاهوم!


ئێستاش ئەو رستەیەی کاک مەنسوور ناسری لە گوێمدا دەزرنگێتەوە کە گووتی.....


بەیانییەکی زوو بوو کاتژمێر لە نێوان ٦ تا حەوتی بەیانی. هەوا ساردی کردبوو و سەرماوەز باڵی بەسەر هەموو جێگەیەکی شاری سلێمانیدا کێشابوو. پێشمەرگەکانی کۆمیتەی کرماشان لە مەقەڕی سلێمانی بووین 
.
ئەو بەیانییە من بە تەنیا نگابان بووم. شەهید مەنسوور ناسری هاتە دەرەوە و گووتی: بابە ئەوە تەنیا نگابانی دەدەی؟ گووتم: بەڵێ کاکە تەنیام !

گووتی مەگەر بڕیار نییە دوو نەفەر دوو نەفەر نگابانی بدەن؟ ئاخر بارودۆخی ئاسایشمان لە مەترسیدا بوو و هەربۆیە هەموو پۆستەکانی نیگابانمان کرابوو بە دوو نەفەر دوو نەفەر .

منیش گووتم: لەبەر ئەوەی هەوا رۆشنتر ئەبێتەوە ئەم کاتانە، کراوە بە یەک کەس!

کاک مەنسوور ناسری لە کاتێکدا کە جامانەیەکی پێچابوو بە دەور ملیدا و سەرمای بووبوو و هەندێک ناساغ بوو، گووتی: با لە کۆیە بێمەوە ئەو پۆستی بەیانیانەش ئەبێ ببێت بە دوو نەفەرە.

پاش ئەو قسانە چاوی لە دەوروبەری کیوسکی نگابانییەکە کرد و هەندێک قونکە سیگاری لە زەوی هەلگرت و خڕی کردنەوە و ئەو ناوەی خاوێن دەکردەوە و گووتی: ئای لەو کوڕانە چەند تەمەڵن! ئەو قونکە سیگارانە بۆ فڕێنادەنە ناو سەتڵی زبڵەوە.

کاک سەید مەنسوور هەردەم لە بنکەی سلێمانی، لەگەڵ پێشمەرگەکاندا دەوروبەری مەقەڕی خاوێن دەکردەوە و زۆر پێیخۆش بوو کە خاوێنیی مەقەڕ و دەوروبەری بپارێزرێ.

ئەو بەیانییەی کە دوو بەرازیلی سپی کە هەڵگری هاوڕێیان شەهید مەنسوور رەشە هەورامی و شەهید مەنسوور ناسری و هاوڕێیانی دیکەی گیانبەختکردووی دەروازەی شاری کۆیە بوو، بەڕێکەوتن، من نگابان بووم و ئێستاش ئەو رستەیەی کاک مەنسوور ناسری لە گوێمدا دەزرنگێتەوە کە گووتی: با بگەڕێمەوە پۆستی نگابانیی دەمەوبەیانیش دەکەم بە دوو نەفەر!

بە داخەوە رۆیی و قەت نەگەڕایەوە و پاش ئەو هەموو ساڵە ئێستا ئیدی تەنیا یادی ئەوانە کە لە لامان ماون و هەر ئەمێنن!

جاجی مەسیفی ئەڵێ: " سوئی تەفاهوم" دروست بووە لە نێوان ئەو هاوڕێیانە و پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانی لە دەروازەی شاری کۆیە؟ ئاخر کام " سوئی تەفاهوم"؟

زوڵاڵ وەک ئاو رۆیشتن، بەڵام گوللەتان لە سینگیان دا و شەڵاڵی خوێن کران!

کام " سوئێ تەفاهوم"؟ هەر لاپەڕەیەکی مێژووی ئێمە لە رۆژهەڵات هەڵدەدەیتەوە، هەمووی " سوئی تەفاهومە" لەگەڵ باشووری کوردستان! تەنانەت گرتنی ئەو حەوت کوڕە رۆژهەڵاتییەی ئەم دواییەش لە شاری هەولێر!

من نازانم ئەم " سوئی تەفاهوم"انە کەی تەواو دەبن ؟

لە فەیسبووکی مەنسوور عەزیزی وەرگیراوە

شنبه، آذر ۲۳، ۱۳۹۲

مێزگردی دەنگی کۆردی ئەمریکا لە سەر شەهیدانی ١٧ی سەرماوەز




مه‌نال خان هاوسەری شەهید سەید مەنسور ناسری لە وتۆێژکدا لە لەگەڵ دەنگی کۆردی ئەمریکا داوا له‌حکومه‌تی هه‌ریم و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌کات له‌ ڕووداوی "ده‌روازی کۆیه‌" بکۆڵنه‌وه‌.

رۆژنامەوان«سەلاح پیرۆتی»لە دەنگی کوردی ئەمریکا له‌ مێزگردێک بۆ تاو و تۆ کردنی ڕووداوی 17 ی سەرماوەز وتووێژیکی لە گەڵ‌ مه‌نال خان، هاوسه‌ری سه‌ید مه‌نسوورناسری، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌وکاتی حیزب، هه‌روه‌ها کاک بابه‌ شێخ ناسری، برای سه‌ید مه‌نسوور و مامۆستا گۆران دادوه‌ر و ئه‌ندامی پێشووی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب پێکهێناوە.


جمعه، آذر ۲۲، ۱۳۹۲

چەواشەکاری حاجی مەسیفی بکوژی شەهیدانی١٧ی سەرماوەز لەوتووێژ لەگەڵ تلفزیونی روداو


کاتێک ئینسان خۆی بە داگیرکەر بفروشێت و بەنەتەوەکەی خیانەت بکات و ببێتە جاشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ویژدانی دەمرێت و دەبێتە حاجی مەسیفی. نانی جاشیەتی بۆ مەلاکانی تاران ئەوەندە گڵاوە و ئینسان وەقیح و قیزەون دەکات کە وەک حاجی مەسیفی لە رۆژی رۆشن و لە پێش چاوی خەڵک درۆ بکات و تیروری  5رۆڵەی تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان بە سوئی تەفاهوم نێو ببات. 

حاجی مەسیفی باش بزانێت خەڵکی بەشەرەفی هەر 4 پارچەی کۆردستان زۆر لەوە وشیارترن کە فریوی درۆو دەلەسەی کەسێکی وەک ئەو بخۆن. ئەگەر وانیە ئەدی بۆ ئەم جینایەتکارە ناوێری تەنانەت ئێستایشی لەگەڵ بێت کە خۆێ و حیزبەکەی لەدەسەڵاتدان لە ترسی خەڵکی بەشەرەفی مەسیف بچیتەوە ناو زێدەکەی خۆێ؟

 ئەمە خۆێ لە خۆێدا باشترین شاێەت حاڵە بۆ ڕوڕەشی ئەم خۆێن رێژەدرۆزنە و ئەم کەواسورەی بەر سپاێ داگیرکەری تاران.

ئەو "دادگایە"ش کە جەنابی باسی لێوە دەکات و دەڵێت کە تێدا وەک "شاهد" حازر بووە و ئەوانی تەبرئە کردووە! تەنیا دادگایکی فەرمایشی بوو کە بڕیارەکەی لە پێشدا ئامادەکرا بوو و بێ ویژدانانە، شەهیدەکانی مەحکووم و تاوانبار و بکۆژەکانی تەبرەئە کرد!

بروانە دووجینایەت دوو دادگا (میکونوس و سولەێمانی) رێزدار مامۆستا حەسەن ئەیوبزادە

کاتێکیش مەنال خان هاوسەری شەهید سەیدمەنسوورناسری کە لەوێ حوزوری دەبێت و ئیعترازی خۆی بەرانبەر بڕیارە ناحەق و لە پێش ئامادەکراوەکەی ئەو دادگا فەرمایشیە دەردەبڕێت،حاکمە مووچە خۆرەکەی یەکیەتی نیشتمانی و کۆماری ئیسلامی پێ ئەڵیت برۆ دەروە...!

حاجی مەسیفی یا باشترە بڵێن "حاجی تارانی" بەکرێگراوی حکوومەتی داگیرکەری تاران،دەبێت باش بزانێت کات کاتی تکنولۆژی و ئینقیلابی ئینفورماتیکە و دەورانی چەواشەکاری راستیەکان بەسەرچووە.

  خەڵکی وشیاری کوردستانیش بە باشی دەزانن ئەو مه‌فرزه‌ 17 که‌سیەی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ خاڵی پشکنینی ئازادی کۆیه‌کەوا له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 8ی دیسامبری 1997ی زایینی به‌رانبه‌ر به‌17 ی سه‌رماوزی 1376 هه‌تاوی له‌ ژێر چاوه‌دێری "حاجی مه‌سیفی"دا، نامه‌ردانه سەید مەنسور ناسری ئەندامی سەرکردایەتی حیزب و 3 هاورێ دیکەیان‌ وه‌به‌ر ده‌سڕێژدا وهه‌رهه‌موویان شه‌هیدکران.

شنبه، آذر ۱۶، ۱۳۹۲

١٧سەرماوەز و جیناێەتی دەروازەێ کۆێە لووتکەی خێانەتی خانەخۆیی یەکیەتی نیشتمانی کۆردستان



لە بیرت بێ ئەێ مام جەلال!





لە بیرت بێ!

لە بیرت بێ گۆڕە پیسەی ئاتاتۆرکت ڕازاندەوە،

کونە مشکەی پیس و پۆخلەی جەمارانت گەشاندنەوە.

لە بیرت بێ
!

پێت نایە نێو جەرگ و دڵی پاریسەوە،

بەڵام نەتکرد دوو شاخە گوڵ لە پێرلاشێز دانێیەوە.

جێی دەهێڵی؟

ئەوەی ئەتۆ جێی دەهێڵی، لای من تەنێ ئاژاوەیە،

لە بیرتە تۆ گوتت بریا هەڵەبجەی دیکەشمان بوایە؟
!

لە بیرتە تۆ گوتت خەونە، ئەو ئاواتە بەدی نایە؟
!

لە بیرتە تۆ گوتت کەرکووک شاری بێگانە و برایە؟
!

لە بیرت بێ و لە بیرم بێ
!

05.01.13